ڕاپۆرتکوردستانگرنگهەواڵ

سلێمانی یەکەمی کوردستانە

سلێمانی لە “سەردانیکردن”ی پەرتووکخانە گشتییەکان، یەکەم و گەرمیان کەمترینە لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان. هەولێر زۆرترین “تۆماری پەرتووک” و هەڵەبجەش کەمترین “ژماری پەرتووک” تۆمارکراوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکان سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیر و لاوانی حکوومەتی هەرێم. ئامارەکانی: سەردانیکردن و تۆمار و ژمارەی پەرتووکی لە سەرەتای ئەمساڵەوە (٢٠٢٢) تا ئێستا، بڵاوکردەوە.

سەردانیکردنی پەرتووکخانە گشتییەکان:

لە ئامارەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکانی کوردستان هاتووە. بە ٢٦ پەرتووکخانە، پارێزگای سلێمانی (١٤هەزار و ٥٢)کەس زۆرترین رێژەی “سەردانکردن”ی لەسەر ئاستی کوردستان دێت، هەولێر بە ٣٠ پەرتووکخانە، بە (٦هەزار و ٧سەد و٤٦) کەس بە پلەی دووەم دێت.

لە ئامارەکەی “بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان” دا هاتووە: لە هەرێمی کوردستان ٩٢ پەرتووکخانەی گشتی هەن ولە سەرتای ئەمساڵەوە (٢٨ هەزار و ٥سەد و ٣٩) کەس سەردانیکردنیان هەبووە.

لە دهۆک و زاخۆ، لە ٨ پەرتووکخانە، (٣هەزار و ٢سەد و ٤٦) سەردانیکردن تۆمارکراوە.

لە پاریزگای هەڵبجەش بە تەنها ٦پەرتووکخانە (هەزار و ٣سەد ٩) و لە ڕاپەڕین بە ١٢ پەرتووکخانە (هەزار و ٨سەد و٤٢) سەردانیکردنیان هەبووە.

گەرمیان بە دە پەرتووکخانە کەترین سەردانیکردنی هەبووە.

غەزەلنووس
کتێبفۆشی غەزەلنووس، سلێمانی، هەرێمی کوردستان. وێنە: Parwar Khoshanw

ژمارەی سپاردن بە پەرتووک:

“بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان” یەکێکە لە بەرێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی رۆشنبیر و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ئەرکی پێدانی “ژمارەی سپاردن”ە بە وەرگێر و نووسەران هەروەها بەرێوەبردنی کتێبخانەکان، ئەرکی سەرەکی ئەم بەرێوەبەرایەتیە یە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکانی ئەمساڵ. لە کۆی (هەزار و ٩سەد و ٣٧) ژمارەی سپاردن، هەولێر (٨سەد و٥٧) و سلێمانی (٧سەد و ٥٧) و دهۆک (٣سەد و ٢٤) “ژمارەی سپاردن ” دراوە بە ئەو وەرگێر و نووسەرانەی کە پەرتووکیان چاپکردووە.

جێگەی ئاماژەیە،لە پەرتووکخانە گشتییەکانی کوردستان (٨٥٨هەزرا و ٩سەد و ٥١) ناونیشنای کتێب بە چەندین زمانی جیاواز بۆ خوێنەران بەردەستە.

پێشانگای نیودەوڵەتی کتێب، هەولێر، کەردستان. وێنە: Parwar Khoshnaw

ساڵی ٢٠٠٦، بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان “بەرێوەبەرایەتی کتێبخانەکان” گۆڕا بۆ “بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەگشتییەکان”

راپۆرت/

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button