ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢ لە شاری ئاکرێ فەرماندەیەکی پێشمەرگەی کوردستان، بە دەستڕێژی گولە لە پێش ماڵەکەی کوژرا
ئێوارەی ئەمڕۆ عەقید سابر ئاکرەیی فەرماندە لە بەڕێوبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە لە پێش ماڵەکەی خۆی لە شاری ئاکرێ لە کاتێکدا ژن و منداڵەکەی لەگەڵدا بووە دەستڕێژی گولەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی هەوڵی لێنزنیوزی ڕاگەیاند” ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی فەرماندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشتر برادەر بوونە بەڵام تاکو ئێستا نازانرێت کێشەکەیان چی بووە”
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە نزیک ڕووداوەکە لە کاتی تەقەکردن لە عەقید سابر ئاکرەیی ژن و منداڵەکەشی برینداربوونە.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە
Facebook Comments Box