کوردستانهەواڵ

قوباد تاڵەبانی: پرۆسەی چاکسازیی بەردەوام دەبێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەمیانەی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک لە سلێمانی، لەبارەی ئەو لێپێچینەوانەی لەماوەی رابردوودا کراون دەڵێت “دەستبڕینی ئەو کەسانەیە کە دەستیان خستووەتە نێو بازاڕ و حیزبەکەشم پشتیوانمن لە بنبڕکردنی گەندەڵی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قسەی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە کرد و گوتی: ئەوەی ئێستا دەستمان بۆی بردووە لە چاکسازی و دەستگیرکردنی گەندەڵکاران، دوو ساڵ لەمەوبەر بووایە، زۆر کەس رووبەڕووم دەبوونەوە کە رەنگە هەندێکیان لە حیزبەکەی خۆم بووان، ئاماژەوەی بەوەشکردووە “بەڵام ئێستا لەنێو حیزبەکەشمدا پشتیوانێکی زۆرم لێدەکرێت.”

تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو لێپێچینەوانەی لەماوەکانی ڕابردوو لە سلێمانی کراون، بۆ نەهێشتنی فەوزا و بنەبڕکردنی زێدەڕەویی بووە، بۆ دەستبڕینی ئەو دەستانە بووە کە کێشەیان بۆ وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان دروستکردووە. هەموو ئەو لێپێچینەوەیانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانە بووە و “لێپێچینەوەکان، هەموو شوێنەکانی کوردستانیش دەگرێتەوە”.

لەبارەی پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئەوەی گوت: دەبێ باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران و تورکیا هەبێت، بۆ ئەوەی لە سیاسەتیی ئاو زەرەرمەند نەبین.

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی وشکەساڵی، گۆڕانی کەشوهەوا و دۆخی ژینگەوە ئاماژەی بەوە کرد: دوای کۆرۆنا یەکسەر رووبەڕووی وشکەساڵی بووینەتەوە… ئەگەر زوو فریا نەکەوین، کارەساتی ژینگەیی لە (تانجەرۆ) روودەدات.

ئەو قسانەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدایە کە لە ماوەکانی رابردوودا لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکۆمپانیاکان کۆبوویەوە و ئاماژەی بەوەدا، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنیان و رێگریی لە فەوزاکانی بواری وەبەرهێنان دەکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button