ئەنجومەنیی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ کۆدەبێتەوە و بڕیارە کۆمەڵێک پرس تاووتوێ بکەن… “هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی یەکێتی لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە کاژێر ١١ـی پێشنیوەڕ، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک بکرێت، لەوانە؛ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کە لەلایەن فەرید ئەسەسەرد، رەفعەت عەبدوڵڵا و تەلار لەتیف ئامادەکراوە و لە کۆبوونەوەکە دەخرێتەڕوو، کە جگە لە سیستمی هاوسەرۆکی چەند گۆڕانکارییەکی دیکە لە پەیڕەوەکەدا کراوە. پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی، هەروەها دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی یەکێتی لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق باس دەکرێن.
دوایین جار 28-8-2022، سەرکرادیەتی یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە، کە لە کۆبوونەوەکە لەبارەی هەمواری پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە گفتوگۆ کرا و پەیڕەوێکی نوێ پەسندکرا کە تێیدا سیستمی هاوسەرۆکایەتی هەڵوەشایەوە. دواتر بافڵ تاڵەبانی، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی یەكێتی بەربژێر کرد و بە دەنگی 89 ئەندامی ئەنجومەنەکە وەکو سەرۆکی حیزب هەڵبژێردرا.