کوردستانهەواڵ

نزیکەی 3400 ئەفسەری یەکەکانی 70 و 80 پلەکانیان بەرزکرایەوە

بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە، رایدەگەیەنێت کە خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی 70 و 80 گەڕاوەتەوە و وەزیری پێشمەرگەش؛ پیرۆزبایی لێیان دەکات.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلوولی ساڵی  ٢٠١٨-٢٠١٩  تایبەت بە هەردوو یەکەی 70 و 80 و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لە ئەفسەران دەکات. کە ژمارەیان نزیکەی ٣ هەزار و ٤٠٠ ئەفسەرە.

وەزیری پێشمەرگە، راشیدەگەێنێت: هەنگاوەکانمان بەرەو بەدامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووە و بۆ لەمەودواش؛ خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناکەوێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا پلەبەرزکردنەوەی ١٦ هەزار و ٦٤٣ پلەداری لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button