ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەبینی. بە بەراورد بە چەند ڕۆژی رابردوو، زیاتر بەرزبۆتەوە.

نرخی نەوتی برێنت، (١دۆلار و ١٥ سەنت) بەرزبووەوە، بە (٩٢ دۆلار و ٥٠ سەنت) مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها، نرخی نەوتی “سووکی تێکساس” (یەک دۆلار و ٥ سەنت) بەرزبووە و بە (٨٦ دۆلار و ١٦ سەنت)  لە بازاڕەکانی جیهان، مامەڵەی پێوەکرا.

چاودێرانی بواری ئابووری و وزەی، هەڕەشەکانی سەرۆکی ڕووسیا بە بڕینی هەناردەی نەوت ووڵاتەکەی بۆ یەکێتی ئەوڕوپا و ئەگەری ئەوەی ڕۆژئاوا، نەوتی ڕووسیا بخاتە ژێر ئابڵووقە یا ڕێگری لە هاوەردەکردنی بکڕێت. بازاڕی نەوت تووشی ئەو بەرزبوونەوانە کردووە.

ئابووری/لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button