جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستڕاپۆرتگرنگهەواڵ

هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەکرێنە ئامانج

 ئەمڕۆ دوو شەممە رێککەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. هێزەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، بنکەی سەربازی “ناوچەی سەوز”-ی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سێ مووشک کراوەتە ئامانج.

هێزەکانی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاندووە: ئەو هێڕشەی شکستی هێناوە  و ئامانجەکەی نەپێکاوە. بەڵام. ناوی ئەو لایەنەی هێڕشەکەی ئەنجامداوە، ئاشکرانەکردووە

هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی، ئەمریکا لە بنکەی “ناوچەی سەوز”ی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا جێگیرکراون.

سووریا – وێنە: tebyan.net

 چوار شەممەی رابردوو، لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا، نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری  لە بارەی سەرهەڵدانەوەی ململانێنی خوێناوی لە چەندین بەرەی شەڕی لە گشت ناوچەکانی سوریا، بڵاوکردبووەوە.

لەلای خۆشیەوە “پاولۆ سێرچیۆ بینیرۆ” سەرۆکی  لێژنەی لێکۆڵینەوە لە بارەی سوریا سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان، رایگەیاندووە ” سوریا بەرگەی شەڕ ناگڕێت، بەڵام. ڕەنگە بەرەرەو ئەو ئاڕاستەیە بچێت”

هەر لە راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە: لە سێ مانگی رابردووی ٢٠٢٢، هێڕشەکانی ڕووسیا بۆسەر ئەو ناوچانەی ئۆپۆسۆزیۆنی سوریای لێ جێگیرە، زیاتر بووە.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە شەش مانگی ڕابردووی ئەم ساڵ. ئیسرائیل ١٢ هێڕشی بۆسەر چەندین ناوچەی سوریا ئەنجامداوە، دواین هیڕشیش بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق ئەنجامدار، کە چەند ڕۆژێک لە کار وەستا.

فرۆکەخانەی دیمەشق، دوای بۆردومانکەی ئەمڕۆ. وێنە: وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل

جێگەی ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠١١ەوە، دوای دەسپێکی ڕاپەڕین و خۆپێشاندانەکانی سوریا لە دژی “بەشار ئەسەد” شەڕی ناوەخۆ لەم ووڵاتە دەستپێکرد، چەند (سەد هەزار) کووژرا و بریندار و ملیۆنان ئاوەری لێکەوتۆتەوە.

بەهۆی ناکۆکیە ناوەخۆ و نیودەوڵەتییەکان تائێستا هیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا نەدۆزراوەتەوە.  

راپۆرت/

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button