کوردستانهەواڵ

داوای داخستنی شوێنەکانی مەساج دەکرێت

داواکاری گشتی ، لەسەر داوای پەرلەمنتارێکی هەرێمی کوردستان، داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە. رێکاری یاسای بۆ داخستنی سەنتەر وشوێنەکانی “مەساج” بگرنەبەر.

لە نووسراوێکدا کە ناو و واژووی “کاوە فەتحی مەعسووم” داواکاری گشتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە، داوا لە وەزارەتی ناوەخۆ دەکات ” سەبارەت بە زۆربوونی شوێنەکانی (مەساج) لە هوتێل و سەنتەرەکانی تایبەت بەو بابەتە، لە ئەنجام ئاگادارمان بکەنەوە”

ئەو نووسراوە، کە دەست لێنزنیوز کەوتووە، ڕێکكەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. واتە شەش ڕۆژ بەر ئەمڕۆی بەسەرەوەیە.

نووسراوەکەی داواکاری گشتی

ئەم نووسراوەی داواکاری گشتی لەسەر داواکارییەکی “ڕووپاک ئەحمەد” ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هاتووە، کە لە نوسراووێکاد، کە دەست لێنزنیوز کەوتووە. داوادەکات ” زۆربەی شوێنەکانی (مساج) لە هوتێل و سەنتەرکانی مەساج بۆتە جێگەی زۆری سکاڵای هاووڵاتیان و ناڕەزایەتیان لەبەر ئەوەی بۆتە شوێنی بەدڕەوشتی کە پێچەوانەیە لەگەڵ ئایین و هەروەها داب و نەریتەی کۆمەڵگای کوردەواری”

ڕووپاک ئەحمەد. ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فڕاکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری و ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان

لە نووسراوەکەی ئەو پەرلەمانتارە هاتووە: بەگوێرەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنی پێویست بگەرنە بەر.

داواکارییەکەی ڕووپاک ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

لە هەرێمی کوردستان چەندین شووێنی مەساج هەیە و بەگوێرەی یاسا ڕێگە پێدراوە. وەک هاووڵاتیان بۆ چارەسەری سرووشتی سەردانیان دەکەن. ئەوەی بەنایاسای هەژماردەکرێت. لە شووێنەکانی مەساج کاری سێکسی ئەنجامدەدرێت، ئەمەش بە پێچەوانەی یاسا و بڕیرەکانی هەرێمی کوردستانە.

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button