کوردستان

ته‌رمی مامۆستا ئارام سبه‌ی دێته‌وه‌ كوردستان

سبه‌ی ته‌رمی ئه‌و مامۆتسایه‌ ده‌هێنرێته‌وه‌ كوردستان كه‌ دوو رۆژ له‌وه‌ پێش به‌شێك له‌ جگه‌ری خۆی پێشكه‌شی باوكی كرد.

به‌ێیی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلوولی 2022، بۆ لێنزنیوز هاتووه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلوولی 2022، ته‌رمی مامۆستا ئارام ئه‌و كوڕه‌ی به‌ر له‌ دوو رۆژ به‌شێك له‌ جه‌ره‌گی خۆی به‌خشییه‌ باوكی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان.

ئارام به‌ هۆی ئه‌و كاره‌ی كه‌ بۆ باوكی كرد ناوبانگی له‌ ناو سۆشیاڵ میدیا په‌یدا كرد، به‌ڵام دوای دوو ڕۆژ له‌ نه‌شته‌ریه‌كه‌، جه‌ڵته‌ لێیی ده‌دات و ده‌مرێت.

نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنه‌وه‌ی جگه‌ر، یه‌كێكه‌ له‌ نه‌شته‌رییه‌ گه‌وره‌كان، له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌كرێت و رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ دیار نییه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button