وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند: باندێکی دزینی ماتۆرسکیل-یان لە شاری هەولێر دەستگیرکردووە، کەوا. ٦٣ ماتۆریان دزیوە و بازرگانیشیان بە ماددەی هۆشبەرە کردووە و بەکاریانهێناوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند “باندێکی حەوت کەسیان بە تۆمەتی دژینی ٦٣ ماتۆرسکیل لە شاری هەولێر دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیان ناوە”
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لە درێژەی قسەکانی ڕایگەیاند: تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان تەمەنیان لە نێوان (١٥ بۆ ٣٦ )ساڵیدان، ٣-یانیان هاووڵاتی “سوری”-ین سێیانیشیان بە ڕەگەز “عەرەب”-ی عێراقین و یەکێکیشیان “کورد”-ە. ئەم حەوت کەسە بەشێوەی (باند) هەڵساوون بە دزیکردنی ماتۆرسکیلەکان لە دەوروبەر و ناوشاری هەولێر”
لە دڕێژەی قسەکانی، ئەوەشی روونکردەوە: ئێمە گووماندەکەن، ماتۆرسکیلە دزراوەکان ژمارەیان زۆر لەوە زیاتربێت. بەڵام، دانیان بە دزینی ئەو ٦٣ ماتۆرسکیلە، هێناوە”
هەروەها، هۆگر عەزیز، لەبارەی بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە وتی ” یەكیک لە دەستگیرکراوەکان بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە کردووە، ئەونیتر بەکاریان هێناوە.”
لە دڕیژەدا وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند ” دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر-ی لێکۆلینەوە ئەو ٧ کەسەی دەستگیرکراوون، بە ماددەکانی (٤٤٤ و ٤٤٦ )یاسای سزادانی عێراقی، دۆسییەکەیان رەوانەی دادگا دەکڕێت”
لەکۆتای کۆنگرەڕۆژنامەوانییەکە، هاووڵاتیانی ئاگادارکردەوە: ئەوانەی ماتۆڕسکیل-یان دزراوە، سەردانی نووسەینگەکانی پۆلیس لە کۆمەڵگەی “دارەتو” و ” ڕۆژهەڵات” بکەن، چوونکە، ماتۆڕەکان لەو شوێناننە دزراون”
لێنزینوز/هەولێر