ژمارەیەک لە خزم و کەسی بنەماڵەی عەتا سەراوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی پەیوەندییان بە پارتی دیموکراتەوە کردووە.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بهێنرێت رایگەیاند، رائید بەرزان والی کە برای سەرۆکی عەشیرەتی یوسف جانی جافە پەیوەندی بە ریزەکانی پارتییەوە کردووە و بەڵێنی ئەوەی پێدراوە کە ٤٠ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لە ناو هێزەکانی ٨٠ی پارتی دابمەزرێندرێن.
رائید بەرزان پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ عەتا سەراوی سەرکردەی دیاری یەکێتی هەیە کە بە لێدوانە توندەکانی دژ بە پارتی دەناسرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان وا بڕیارە بەمزوانە سەردانی “مەزاری نەمران” لە دەڤەری بارزان بکەن و پارتی بوونی خۆیان رابگەیەنن.
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردووش بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی پارتی بوونی خۆیان راگەیاند.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box