بۆ سەرجەم بەشداربووە بەڕێزەکانی کورەك تیلیکۆم، ئاگادارتان دەکەینەوە کە باجی زیادکراوی 20%ی نرخی کارتی پڕکردنەوە ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن.
واتا نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی کە نووسراوە، بۆ نموونە کارتی باڵانسی 5,000 بە نرخی 5,000 د.ع دەفرۆشرێت.
سەرجەم بنکەکانی فرۆشتن و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان لەم بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەموو جۆرە کارتەکان دەگرێتەوە، و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەک نین.
ئەم بڕیارە لە 1/12/2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box