ڕۆژی هەینی 3/12/2022 ئەمەریکا هۆشداری بە تورکیا دا لە پەکخستنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمریکی و کوردییەکان دژ بە داعش لە سوریا، هاوکات دانی بە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەنقەرەدا ناوە لە ناوچە ناجێگیرەکەدا.
جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەیی ڕۆژئاوایی کوردستان کە لەژێر کۆنترۆڵی کورددایە، بەردەوامە.
حکوومەتی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە وەڵامی هێرشەکەی ئەستەنبوڵدا بووە، کە ئەو تەقینەوەیەی خستۆتە ئەستۆی هێزە کوردێکان.
کیربی وتی: ئەوان بەردەوامن لە هێرشە ئاسمانییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نزیک لە سنووری تورکیا و سوریا ئەنجام بدرێت، کە هێزەکانی ئەمریکا لە پاڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد جێگیرکراون.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە زیادی کرد: تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام بۆردومانەکان مەترسیی گەورەیان هەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە دان بە نیگەرانییە ئەمنییە ڕەواکانیاندا دەنێین بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.
وە کیربی زیادی کرد، ئەوەی ئێمە نامانەوێت بیبینین ئۆپەراسیۆنەکانن لە سوریا کە دەکرێت ببێتە هۆی دووبارە زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، لە هەمان کاتدا دەتوانێت ببێتە هۆی زیانی گیانی لەنێو کارمەندەکانمان و هاوبەشەکانمان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرقاڵ دەکات و لە ئەرکی واقعی خۆیان دووری دەخاتەوە ئەوەش جەنگە دژی داعش.” .
میدیا مەگەزین