ئاتۆس سالۆمی فەلەکناسێکی بەرازیلییە و نازناوی “نۆستراداموسی زیندوو”ی لێنراوە، ئەو پێشتر پێشبینیی بۆ هەر رووداوێک کردبێت بووەتە راستی و ئێستاش پێشبینی بۆ یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022 دەکات.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی، سالۆمی بە دروستی لەو بابەتەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، کاتێک پێشتر پێشبینی کرد کە هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەرەنسا بگەنە یاریی کۆتایی مۆندیال.
پێشبینییەکەی فەلکناسە بەرازیلییەکە بۆ گەیشتنی هەردوو هەڵبژاردە بۆ یاریی کۆتایی مۆندیال بووە راستی، نۆسترادامۆسی زیندوو، پێشتر پێشبینی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردنی شاژن ئەلیزابێسی دووەمیشی کردبوو و هەردوو پێشبنییەکەشی راست دەرچوون.
دوای ئەوەی پێشبینییەکانی راست دەرچوون نازناوی نۆسترادامۆسی پێدرا، کە فەیلەسوفێکی فەرەنسی بوو و پێشتر پێشبینی بۆ رووداوەکان دەکرد و زۆرینەشیان بوونە راستی.
ئاتۆس سالۆمی ئێستا پێشبینی بۆ یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022ـی قەتەر دەکات و دەڵێت ” بەداخەوە بۆ فەرەنسا هەستەکانم پێمدەڵێن، ئەرجەنتین سەرکەوتوو دەبێت و نازناوی مۆندیال دەباتەوە.”
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی دەڵێت ” ئاتۆس بۆ پێشبینییەکانی پشت بە بنەمای سیستمێک دەبەستێت بەناوی کابالا، کە بۆ شیکردنەوە و ئەگەرە بیرکارییەکان سوودی لێ وەردەگرێت.
بەپێی سیستمی کابالا، لێکدانەوەکان دەریانخستووە ژمارە 8 بە ئەرجەنتین دراوە، کە دەڵێت ” سەرەتای خولێکی نوێ، وەرگرتن و بە کردەیی کردنی ئەوەی ئەنجامدەدرێت.”
ئەم خولەی کە کراوە بەهۆی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینە کە دوایین مۆندیالی خۆی ئەنجامدەدات و جولیان ئەلڤارێزیش کە هێرشبەرێکی لاوی هەڵبژاردەکەیە و یەکەمجارە بەشداری لە مۆندیالدا بکات.
لەلایەکی دیکەوە ژمارە 7 بەپێی کابالا بە فەرەنسا دراوە و سالۆمیش بەگێڕانەوە لە بیردۆزی فیساگۆرس، لە کۆنەوە ژمارە 7 زۆرترین ئامادەیی لە هەموو فەلسەفە و ئەدەبیاتی پیرۆزدا هەبووە، ئەمەش وایکردووە ژمارە 7 ژمارەیەکی بەهێز و پیرۆزبێت، بەڵام هێزەکەی هێندە نییە کە سەرکەوتن بە ئەرجەنتین ببەخشێت، وەک سالۆم دەڵێت ” یاسای ژمارە 7 تێدەگات کە گەردوون لە هێزێک پێکهاتووە کە کاریگەرییان لەسەر یەکدی هەیە، بۆیەش هیچ شتێک وەک خۆی نامێنێتەوە، یان گەشە دەکات یانیش تێکدەچێت.
روداو