کوردستانگرنگ

لە خەبات دوو کەس کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون


لە گوندی وەردەکی نزیک قەزای خەبات، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دوو کەس کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.

رۆژی شەممە 17-12-2022، رێکان لوقمان، برازای یەکێک لە کوژراوەکانی گوندی وەردەک بە رایگەیاند، چوار مانگ پێش کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان ماڵی مامم و بنەماڵەیەکی دیکە سەری هەڵداوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مامم. “حوکمان مەجید تەمەن 50 ساڵ و کارمەندی ئاسایش بووە بە دەستڕێژی گولـلە گیانی لەدەستداوە. لە کاتی رووداوەکەدا، گولـلە بەر دراوسێیەکیان بەناوی موئەیەد کامیل، تەمەن 32 ساڵ کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.”

بەپێی زانیارییەکان دوو کەسی دیکە برینداربوون و هێرشکەرەکانیش هەڵاتوون.

ئەمە لە کاتێکدایە لە رووداوێکی دیکەدا لە قەزای خەبات، بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێل، دەمەقاڵێ لەنێوان دوو کەس دروستدەبێت و دواتر دەبێتە شەڕیان، لە ئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت و کەسێکی دیکەش بریندار بوو..

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button