کوردستانگرنگ

عەممار حەکیم هۆشداری لە دۆخی ئەمنی عێراق دەدات

عه‌ممار حه‌كیم، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی هۆشداری له‌پیلانێكی شه‌یتانی له‌دژی عێراقییه‌كان ده‌دات و داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات رێوشوێنی توند بگرنه‌به‌ر.

راشیگەیاندووە، چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر رووداوه‌ ئازاربه‌خشه‌كه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ی كه‌ركووك تێنه‌په‌ڕیبوو و تیرۆری تاریكی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی له‌ ده‌وره‌به‌ری گوندی “ئه‌لبوبالی” له‌ قه‌زای خاڵس ئه‌نجامدا‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل كوژران و برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە”دووبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکارییانە لە ناوچە جیاوازەکاندا رەنگدانەوەی پیلانێکی شەیتانییە و پێویستی بە وریایی زیاترە بۆ نەهێشتنی باندە تاوانکارییەکان”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button