جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

دکتور عادل باخەوان لە بارەی گۆشەنیگایی ڕۆژئاواوە لەسەر پرسی کورد دەدوێت

لە دوایی ئەوەی کورد وەک هەر نەتەوەیەکی تر پێ دەکاتە قۆناغێکی نوێی مێژووییەوە ئەمەش بەتەنیا لەیەک پارچە نا بەڵکو کۆی پارچەکانی کوردستان، بە تایبەت لە دوای خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات و درووست بوونی قەوارەیەک لە ڕۆژئاوا کلوردستان و بابەتی کورد و تورکیش لە باکووری کوردستان، هەموو ئەمانە بوونەتە هەوێنی گفتوگۆی شیکەرەوەی سیاسیی و ڕاڤەکارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەوروپا. لەم بارەیەشەوە د.عادل باخەوان دەڵێت:

لە کۆی وڵاتانی ئەوروپادا بەشێوەیەکی گشتی، دوو بلۆکی گەورە و کارا بە دوو جۆری جیاواز، پشتیوانی بەهێز لە پرسی کورد لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا دەکەن.

بلۆکی یەکەم : بریتیە لە کۆی حیزبە ڕاستڕەوە ڕادیکاڵەکانی ئەوروپا کە تەنها پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەن و هیچ جۆرە پشتیوانیەکیان بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان نیە.

سەردانی سەرۆکی هەنگاریا لە هەفتەی ڕابوردودا و سەردانی سەرۆکوەزیرانی ئیتالیش، ئەمڕۆ بۆ هەرێمی کوردستان، دوپاتکردنەوەی ئەم فاکتەیە.

بلۆکی دوهەم : کۆی حیزبە چەپڕەوە ڕادیکاڵەکانی ئەوروپا کە تەنها پشتیوانی لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەکەن و ڕەخنەی توند لە هەرێمی کوردستان دەگرن. سەردانی بەردەوامی سەرکردەکانی ئەم حیزبانە بۆ ڕۆژئاڤا و پاشان بەشداریکردنیان لە سەدان خۆپیشاندان لە ئەوروپادا بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژئاڤا، سەلماندنی ئەم فاکتەیە.

لەنێوان ئەم دوو بلۆکەشدا، بێگومان چەندین گروپی دیکەش هەن کە هەڵوێستی جیاوازیان هەیە، بەس لە هەمویان گرنگتر ئەم دوو بلۆکەن.

هۆکارەکان زۆر و ئاڵۆز و چەند جۆرن و دەکرێت لە بابەتێکدا بگەڕێمەوە سەریان.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button