ته‌ندروستیجیهانگرنگهەواڵ

ڕەنگە نیشانەیەکی “سەیر” لە چاودا ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە کۆتا قۆناغی شێرپەنجە

پزیشکان لە بەریتانیا نیشانەیەکی “سەیر” یان دۆزیوەتەوە کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ جۆرێکی جددی شێرپەنجە.

گۆڤاری زانستە پزیشکییەکانی کیوریۆسیتی بڵاویکردووەتەوە، ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵ بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری چووەتە ناوەندێکی پزیشکی، چونکە ماوەی سێ هەفتە تووشی ئازاری گەدە بووە.

دوای ئەوەی پزیشکەکان پشکنینیان بۆ کرد، بینیان سپێنەی چاوەکانی زەرد بووە.
هەروەها پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە نەخۆشەکە ئارەزووی خواردنی نەماوە، و هەستی بە ماندوێتی زۆر کردووە.

دوای ئەنجامدانی سەرجەم پشکنینەکان، پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت کە ئەو ژنە تووشی شێرپەنجەی گەدە بووە لە جۆری “مەترسیدار یان دوا قۆناغ”.

پزیشکان پشتڕاستیان کردەوە کە شێرپەنجەکە بۆ ڕیخۆڵە بڵاوبووەتەوە، هەروەها فشار لەسەر ئەو بۆرییەی کە خۆراکی هەرسکراو دەگوازێتەوە لەنێوان گەدە و ڕیخۆڵە باریکەدا.

ئەم گیربوونەی ڕیخۆڵە بووە هۆی ئەوەی چاوەکانی ژنەکە زەرد ببن، حاڵەتێک کە بە “زەردوویی” ناسراوە، ئەمەش بەهۆی کۆبوونەوەی مادەیەکی زەردەوە ڕوودەدات کە پێی دەوترێت “بیلیروبین”، بەپێی ڕۆژنامەی “زە ​​سەن”ی بەریتانی.

وە پزیشکەکان لە ڕاپۆرتەکەدا لەسەر ئەو ژنە نووسیویانە؛ زەردبوونی چاوەکان یەکەم نیشانەی “دەگمەن”ی شێرپەنجەی گەدەیە.

ئەو ژنە نەشتەرگەری بۆ کراوە بۆ ئەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی شێرپەنجەی لەگەڵ بدرێت، ئەمەش لە پاش ئەوە دێت کە ڕەتیکردۆتەوە چارەسەری کیمیایی بۆ بکرێت و، نەخۆشخانەی جێهێشتووە، تەنها دوای دوو مانگ گیانی لەدەستداوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button