پەرلەمانتارێکی پێشووی ئێران هۆشداری دەدات
پەرلەمانتاری پێشووی ئێران و سیاسەتمەداری ریفۆرمخواز نامەیەکی کراوەیی ئاراستەی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران کرد و تیایدا هۆشداریداوە لە تەقینەوەیەکی گەورە ئەگەر چاکسازی ریشەیی نەکرێت.
ەمڕۆ یەکشەممە، رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، حسێن ئەنساری راد، سیاسەتمەداری ریفۆرمخواز و پەرلەمانتاری پێشووی ئێران، نامەیەکی کراوەی ئاراستەی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران کردووە و تیایدا هۆشداریداوە لە تەقینەوەیەکی گەورە ئەگەر چاکسازی ریشەیی ئەنجامنەدرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناڕەزایەتییەکان بڵسەیەکی بچوکە لە وێنهیهكی گەورەدا ئێستا بڕێکی زۆر لە توڕەیی و ناڕەزایی و بێمتمانەیی و بێهیوایی بەرامبەر بە ئیدارە بێکاریگەر و گەندەڵەکە هاتوهته ئاراوه، کە وەڵامی هیچ کام لە داواکارییە راستەقینەکانی خەڵک ناداتەوە.
دەشڵێت، پێویستە خامنەیی رێگری بكات لهوهی هێزه ئهمنییهكان کۆتایی بە سیاسەتی سەرکوت و لهسێدارهدان و ئەشکەنجە بهێنن.
هەر بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، خۆپیشاندان و ناڕهزایهتییهكان لهلایهن هێزه ئهمنییهكانهوه سهركوت دهكرێن سەرەڕای ئەوەی ١٠٠ رۆژی تێپەڕاندووە.
بەگوێرەی راپۆرتەکانی دەزگای چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، تائێستا لانیكهم ٥٠٦ خۆپیشاندەر کوژران، کە ٦٩ کەسیان مێردمنداڵ بوون، ژمارەی دەستگیرکراوەکانیش گەیشتە ١٨ هەزار و ٥١٦ کەس.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ ژنە چالاکوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە چوارچێوەی گەشتێکیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا بۆ شاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە پاساوی نەگونجانی باڵاپۆشییەوە دەستبەسەر کرا و دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کرا و دوای مانەوەشی بۆ ماوە سێ رۆژ لە نەخۆشخانە لە ١٧ی ٩ی ٢٠٢٢ گیانی لەدەستدا، خانەوادەکەشی ئاماژە بەوە دەکەن کچەکەیان ئەشکەنجەدراوە.
دوابەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لە شارەکانی رۆژەهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان سەریانهەڵداو دواتریش شارە گەورەکانی تاران و ئەسفهان و قوم و شیراز و سیستان و بلوچستان و چەندین شاری دیکەی گرتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
میدیا مەگەزین