گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كالن رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا پشتیوانی له په‌كه‌كه ده‌كات، كه به‌لای توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه رێكخراوێكی “تیرۆریستییه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ژماره‌یه‌ك له گرته‌ی ڤیدیۆیی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ی پیشاندا، كه له پاریس خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، ئه‌وانه هه‌مان ئه‌و رێكخراوه‌ن، كه فه‌ره‌نسا له سووریادا پشتگیریان ده‌كات و هه‌مان ئه‌و رێكخراوه‌ن، كه هه‌زاران كورد و تورك و هێزی ئه‌منییان له ماوه‌ی چل ساڵی رابردوودا كوشتووه، ئێستاش گڕیان له شه‌قامه‌كانی پاریس به‌رداوه، به‌ڵام هێشتا فه‌ره‌نسا بێده‌نگه، ئایا هه‌روا بێده‌نگ ده‌مێنێته‌وه؟.
له نیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌ممه‌وه (24ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، هه‌زاران هاووڵاتی كوردی نیشته‌جێی پاریس بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی كوژرانی 3 چالاكوانی كورد له په‌لامارێكی چه‌كداریدا، كه رۆژی هه‌ینی كرایه سه‌ر ناوه‌نده‌كه‌یان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
میدیا مەگەزین