کوردستانگرنگهەواڵ

مه‌زڵوم عه‌بدی: داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه‌

مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات “هه‌سه‌ده‌”، له‌باره‌ی هێرشی چه‌كدارانی داعش له‌ شاری ره‌ققه‌ رایگه‌یاند، له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری جموجووڵی داعش له‌ سنووری ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ین.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات نووسیویه‌تی: “هێرشی تیرۆرستان له‌كاتێكدایه‌، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ به‌ئامانجكردنی ئاسایش سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامن”.

مه‌زڵوم عه‌بدی ئاشكراشیكرد، زانیاریمان هه‌یه‌، شانه‌ نووستووه‌كانی داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن و نابێت ئه‌و بابه‌ته‌ به‌كه‌می وه‌ربگرین.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی ئه‌منی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و به‌ندیخانه‌یه‌ك له‌  شاری ره‌ققه‌ی باكووری سووریا، بووه‌ هۆی كوژرانی شه‌ش چه‌كداری و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ و هه‌روه‌ها دوو چه‌كداری داعشیش له‌ میانه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ كوژران.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button