کوردستانگرنگ

شاخەوان عەبدوڵا هێرشی تووند دەکاتە سەر یەکێتی

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی پەیامێکی بڵاو دەکاتەوە و تێیدا هێرشی تووند دەکاتە سەر یەکێتی

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
رونکردنەوەیەک بۆرای گشتی
سەرەتا دەمەوێت ئەوە رونبکەمەوە کەهیچ کات نەمویستوە سەرقالی وەلامدانەوەی ناوخۆی و شتی لاوەکی بم چونکە پێم وابوە کێشەکانی گەلەکەمان لەکوردستان بەگشتی و کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەریم بەتایبەتی هێندە زۆرە کەتەنها بەیەک بەیەک ریزی و یەک دەنگی دەتوانین روبەرویان ببینەوە و چارەسەریان بکەین ، لەکیشەی تەعریب و داگیر کردنی زەوی و زارو ئیدارەدانی ناوچەکەو کۆمەلیک پرسی تر ، بەلام ماوەی چەند رۆژێکە کەنالی گەلی کوردستان زمان حالی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی بەسپۆنسەرەوە لەگەل کۆمەلیک میدیای دروستکراو بەپارەی مەلهەو قومارخانەکان و شتی تر ئیدارەدەرێت لەگەل هەندێک جاش قەلەم راپۆرتێکیان دروست کردوەو شیواندویانە گوایە من و پارتی پەیوەندی ژێر بەژێرمان هەیە لەگەل راکان سەعید پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک بە وەکالەت ، بۆ ئەوەش ئاماژەیان بەدیدارێکی راکان سەعید کردوە لەگەڵ پێشکەش کاری دیار( انور حمدانی )، ئەو پێشکەش کارە پرسیار لەراکان سەعید دەکات کەپەیوەندییەکانی لەگەل ابو سەرمەد چونە واتە بەرێز خمیس خەنجەر نەک پەیوەندییەکانی لەگەل پارتی لەوەلامدا راکان سەعید دەڵیت پەیوەندییەکی باشمان هەیەو رۆژانە قسە دەکەین کە ئەمە بابەتێکی ئاساییە چونکە بەریز خمیس خەنجەر مەرجەعی سیاسی راکان سەعیدە بەلام ئەو میدیا و راگەیاندنانەی کە هەمیشە لەخزمەت بێگانەو تینوی دووبەرەکین ئەو برگەیان بریوە و وایان پێشانداوە کەراکان دەلیت پەیوەندیم لەگەل پارتی باشەو رۆژانەیە ، بۆیە من لێرە پرسیار و وەلامەکەی راکان وەکو خۆی لەکۆمێنت دادەنیم و بۆ ئەوەی وەک هەمیشە شەرمەزاری بەشیان بێت ، هەر لەمیانی ئەو وەلامە راکان سەعید دەلیت بەریز خمیس خەنجەر لەگەل کاری باش و پەیوەندی باشە لەگەل هەموو لایەک تەنانەت هەولی داوە و نیوان ئیمەو پارتی و هەریم باشبیت و دیدارێکی لە نێوان ئەو و بەرێز شاخەوان دروست کردوە ، بۆ وەلامی ئەم دیدارە دەمەوێت ئەوە رونبکەمەوە کە یەکیک لە کۆبونەوەکانی نێوان ئیمەو سیادە لەمالی بەریز خمیس خەنجەر ئەنجامدرا لەهەمان رۆژ راکان سەعید سەردانی مالی خمیس خەنجەری کرد و لەدوای کۆبونەوەکە بەریز خمیس خەنجەر وتی راکان سەعید لیرەیە و ئیوە زۆر جار گلەییتان لێی هەیەو دەلێن تاوانبارە ئەویش رەتی دەکاتەوە تەعەدای لەکورد کردبیت ، بۆیە حەزدەکەم دوو دەقە دانیشن و هەرچی کردوە باسی بکەن لەگەلی ، منیش بەئامادەبونی بەریز( ف. ر ) کە پلەی وەکیلی وەزیری هەیە و پارتی یە دانیشتین بەئامادە بونی خمیس خەنجەر تەواوی تاوانەکانی لەفشار خستنە سەرجوتیارەکان و بەریوەبەرو فەرمانبەرانی کورد لە فەرمانگەکان و کۆمەلیک پرسی تر راشکاوانە باسمان کرد ئەویش وتی بابەتی زەوییەکان دادگا بریاری داوە من دەستم لەو کارە نییە ، منیش دەستم بۆ موبایلم بردو زیاد لەنوسراویکی ئەوم خستە روو کە بۆ دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ناردوە و داوادەکات جوتیارە کوردەکان دەربکرێن و هاوردەکان بخرینە جێگایان ، لەدوای پێشاندانی ئەو بەلگانە بەرێز خەمیس خەنجەر زۆری پێ ناخۆش بو وتی دەرکەوت ئەوەی پارتی دەلیت لەسەر تۆ راستە ، ئەویش وتی ئیمە خەلکیکی زۆرمان بێسەرو شوینە ، وتم دەربارەی ئیمە ئەگەر مەبەستت ئەو تیرۆریستانەیە کەگیراون و تاوانیان ئەنجام داوە لێی پەشیمان نین و هەموویان لەکەرکوک دادگایی کران و سزای خۆیان وەرگرتوە ئەوانەشی تیرۆریست بونەو لەروبەروبونەوە کوژراون دیسان لێی پەشیمان نین ، وتی نەخیر من دەزانم لای ئیوە نییە لە سلیمانی یە وتم برۆ لەگەل ئەوان قسە بکە ئەوەتا ئەوەندە پەیوەندیت خۆشە رۆژانە تیرۆریستت بۆ ئازاد دەکەن ،
راکان سەعید وتی من یەک داواکاریم هەیە رۆژیک سەردانی پاریزگا بکەیت وەکو نوینەری شارەکە لەگەل ئیمە وەکو ئیدارە کۆبونەوەیەک رێک بخەیت وتم من و حزبەکەشم دان بەوە دانانێین تۆ پاریزگاری ئیتر چۆن ئەو داوایە دەکەیت و رەتم کردەوە ، لەپاش ئەوە من هەستام دەرچوم لە کاتی هەستام راکان سەعید داوای کرد جارێکی تر یەک ببینین بۆ ئەوەی زیاتر لەیەک تێبگەین بەلام من ئەو داوایەم رەتکردەوە ، لەدوای تەواو بونی دیدارەکە سەرکردایەتی خۆم ئاگادرکردەوە لەوەی کە بەو شیوەیە وەلامم داوەتەوە ئەوانیش دەست خۆشیان هەبو وە دوپاتیان کردەوە کە دان بە راکان سەعید نانێین وەک پاریزگارو پشتگیری ئەوەیان کرد کەدەبیت لەرویی یاساییەوە سزای خۆی وەرگریت لەسەر ئەو تاوانانەی لەکەرکوک ئەنجامی داوە ،
بۆیە لێرەوە دوو بارەی دەکەمەوە کە لەدوای خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە هیچ کۆبونەوەیەک لەنیوان راکان سەعیدو بەرپرسانی پارتی ئەنجام نەدراوەو بۆیەک جاریش رێگەی پێ نەدراوە سەردانی هەولیر بکات کەچەند جاریک داوای کردوە وەنە ئەوساو نەئیستاش ئیمە وەکو پاریزگاری کەرکوک دانمان پێدانەناوە ، بەلام ببینن ئەوە وینەی یەکیک لەبەلگەکانە کەلێرە دایدەنیم کە بابر صدیق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە بەرواری ٢٠١٩/٤/١٧ ئیمزای لەسەر مانەوەی راکان سەعید کردوە وەکو پارێزگاری کەرکوک تا هەلبژاردنی داهاتو ، بەوەش نەوەستاوە بەناوی سەرۆکی فراکسیونی برایەتی ئیمزای کردوە کەئەوەش تاوانی تەزویر هەژمار دەکرێت چونکە بەریز محمد کمال سەرۆکی لیستی برایەتی کەرکوکە نەک بابەکر صدیق ،
لەبەرامبەردا ئەوە ئیوەن پەیوەندییەکانتان هێندە باشە تەنها لەماوەی ئەم چەند سالە سەدان پرۆژەتان لەراکان وەرگرتوە لەبەرامبەر ئازاد کردنی سەدان تیرۆریست کەدەستیان سوربو بەخوێنی کەرکوکییەکان و بەرەنج وخوینی ئاسایش و دەزاگاکانی تری شارەکە دەستگیر کرابون و دواتر پرۆژەکانتان بەبریک پارە دەفرۆشنەوە بە بەلیندەرە کوردەکان ، ئەم وەلامەم بۆ رەوەندی مەشروب فرۆشیشە بەرپرسی مەلبەندی کەرکوک باشتر وایە بێن هاوکاری من و حزبەکەم بن بۆ ئەوەی بتوانین رێگری بکەین لەداگیر کاری و تەعدا کردن لە جوتیارو بەریوەبەرو فەرمانبەرە کوردەکان نەک خەریکی چەقە چەق و چەواشەکاری بن ، لەکۆتاییدا دەلیم وام لێ مەکەن ئەو زانیارییانەی کەبەریز سەرۆک وەزیرانی عیراق پێش هەفتەیەک بۆی گیرامەوە لەبارەی باشماخ و سوریاو شتی تر بلاوی بکەمەوە .
تێبینی / پرسیارو وەڵامەکانی انور حمدانی و راکان جبوری وەکو خۆی لەیەکەم کۆمێنتە بەبێ چەواشەکاری
د.شاخەوان عبداللە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
پارتی دیموکراتی کوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button