ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە تورکیا رایگەیاند، سێ کەشتی دیکەی دانەوێڵە بەندەرەکانی ئۆکرانیایان بەجێهێشتووە و بەرەو وڵاتانی مەغریب و تونس بەڕێکەوتوون.
ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە ئەستەنبوڵ، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەشتیانەی لە ئۆکرانیاوە بەڕێکەوتوون، ٤٢ هەزار و ٧٠ تۆن کەلووپەلی خۆراکی لە خۆدەگرن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، نزیکەی ١٢هەزار و ٣٠٠ تۆن لەو بڕە دانەوێلەیە بۆ مەغریبە و ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ وڵاتی تونسە.
باسی لەوەشکردووە، تەنها لە ٢٠ بۆ ٢٨ی کانوونی دووەمدا ٣٨ کەشتی بەندەرەکانی ئۆکرانیایان بەجێهشتووە و کە نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٥٣ تۆن دانەوێڵەیان گواستووەتەوە.
هاوکات، کۆی کێشی خۆراکی هەناردەکراو لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا لە چوارچێوەی رێککەوتنی دانەوێڵەی نێوان روسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئۆکرانیا و تورکیا نزیکەی ١٦ ملیۆن تۆن بووە.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box