رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: چاندنی خورما و زەیتون زیاتر دەکەین

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پلانێکی باشیان هەیە بۆ زیادکردنی چاندنی درەختی خورما و درەختە بەردارەکانی دیکە.

حاتەم کەریم ئەلغازی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی باخداری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاماژەی بەوەدا، لە چوارچێوەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ـدا بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لە چاندنی خورما و لە ساڵی نوێشدا پلانی فراوانکردنی چاندنی خورمایان هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، پلانی ساڵی ٢٠٢٣ خۆی لە چاندنی بڕێکی زۆر لە درەختی زەیتون و خورما و زیادکردنی پشتێنەی کشتوکاڵی و زیادکردنی سەوزایی نێو شارەکان و فەرمانگە حکومییەکان.

باسی لەوەشکرد، لە ساڵی رابردوودا بیرۆکەی ئەوەیان تاقیکردووەتەوە کە هەندێک لە درەختەکان وەک زەیتون لە ژینگەیەکی پێچەوانەی ژینگەی خۆیدا بچێنن و سەرکەوتنێکی باشیشیان لەو بوارەدا بەدەست هێناوە و لە ساڵی نوێشدا دووبارە ئەو بیرۆکەیە تاقی دەکەنەوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button