سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنێک بەرامبەر بە پەکەکە شکستی هێنا
موراد قه‌ره‌یلان رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی زاپ شكستی هێناوه، بۆیه ناچار بووه بكشێته‌وه.
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) به میدیاکانی نزیك له پارته‌كه‌ی گوتووە “سوپای توركیا لە ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌كانی زاپ ده‌یویست سه‌رانسه‌ری سنووره‌كه كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام توركیا شكستی هێناوه و یه‌كه‌مین پلانیشیان بۆ گه‌یشتن به سنووره‌كانی (میساقی میللی)، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و له‌وێوه ناچاربوون بكشێنه‌وه”.
ئه‌مه له كاتێكدایه 31/12/2022، خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا، رایگه‌یاندبوو “ئۆپه‌راسیۆنی زاپ به سه‌ركه‌توویی كۆتایی هاتووه”.
قەرەیلان ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2022ـدا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای تورکیا 301 چەکداری پەکەکە کوژراون.
لە 18ی نیسانی 2022، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتین بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە دەستپێکردووە، بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاش لەو سنوورانە زیانی زۆری گیانی و مادی بەر گوندنشینان و گەشتیاران کەوتووە.
میدیا مەگەزین