یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ساڵی رابردوو دیداری یه‌كێتی ئه‌نجام دا و دواتر له‌لایه‌ن هه‌موو ئۆرگانه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه، راسپارده بۆ گۆڕانكاری درا به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه. هه‌رچه‌نده له دوای دیداره‌كه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ناو حزبه‌كه‌دا نه‌كراوه جگه له تاكڕه‌وییه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، به‌ڵام به‌رده‌وام راپۆرت له‌سه‌ر دۆخی یه‌كێتی و ناوچه‌كه ئاماده ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی ئێسته چاوڕوونی ده‌ده‌نه بافڵ و قوباد تاڵه‌بانی، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه سه‌رپه‌رشتیاری دیداری یه‌كێتی بوون، به‌ڵام ئێسته به جۆرێكی تر راپۆرتی مانگانه ئاماده ده‌كه‌ن. له راپۆرتی مانگی كانوونی یه‌كه‌م راپۆرتی ئه‌و ژووره نهێنییانه‌ی یه‌كێتی، تا ئاستێكی زۆر بافڵ تاڵه‌بانی تووڕه كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ژوورانه‌ی یه‌كێتی له راپۆرتی كۆتادا پێیان وابووه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه و ئه‌و به‌رگه نه‌بووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا بۆ یه‌كێتی بپۆشرێ به‌بێ لاهوور شێخ جه‌نگی. واتا ئه‌وان پێیان وابووه “یه‌كێتی نوێ” نوێ نه‌بوو.
راپۆرته‌كه به‌ڕوونی باسی له دۆخی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق كردووه و ده‌ڵێن، جگه له چه‌ند هێزێك، پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی باش نین، نموونه‌یشیان به دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق هێناوه‌ته‌وه كه به ئاره‌زووی یه‌كێتی هه‌ڵنه‌سووڕاوه و ئه‌و كاره‌یش بووه هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح.
پارتی و یه‌كێتی پێوه‌ندییه‌كانیان ئاڵۆزن و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تیش له كێشه‌دایه
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش، پارتی و یه‌كێتی پێوه‌ندییه‌كانیان ئاڵۆزن و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تیش له كێشه‌دایه، وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا دابه‌ش بوون و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بچنه‌وه ناو حكوومه‌ت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا رای خۆیان ده‌رببڕن.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه له‌م قۆناغه‌دا، گۆڕان له پارتی نزیكتره به‌راورد به یه‌كێتی، بۆیه به‌پێویستیان زانیوه كه “یه‌كێتی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بگۆڕێ”. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان كه‌س له ناو یه‌كێتییه‌وه به ئاشكرا و نهێنی، پێوه‌ندییان به پارتییه‌وه كردووه كه هه‌موو ئه‌مانه له ماوه‌ی داهاتوودا كاریگه‌ری و زیانه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێ.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا، یه‌كێتی ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئێران له پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌دایه، له كاتێكدا ئێرانیش خۆی له كێشه‌ی قووڵی بنیاتیدایه و مه‌ترسی رووداوی ناوخۆیی له‌سه‌ره، له دوای قاسم سلێمانی هه‌ژموونی له‌سه‌ر عێراق تا دێت كه‌م ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده راپۆرته نهێنییه‌كه به ئاشكرا باسی داڕمانی یه‌كێتی نه‌كردووه، به‌ڵام خاڵه نه‌رێنییه‌كانی زیاتر خستووه‌ته ڕوو له‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی چۆن ده‌بێت و به‌ره‌و كوێ ده‌چێ. وه‌ك هیچ ئاسۆیه‌كی روونی نه‌هێشتووه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ی باسیان له پێوه‌ندی به هێزی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان كردووه.