رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌یان چه‌كداری داعشیان له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگا ده‌ستگیركرد

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، ده‌یان چه‌كداری داعشیان له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگا ده‌ستگیركرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆندا له‌و پارێزگایانه‌ی داعش لێیان چالاك بووه‌ته‌وه‌، 32 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌ستگیربكه‌ن، له‌ناویان ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ هه‌ن.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ پارێزگاكانی به‌غدا، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، كه‌ركووك و دیاله‌ ئه‌نجامدراون و له‌ رێگه‌ی بۆسه‌وه‌ بوون و دۆسییه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ له‌ بۆسه‌یه‌كدا له‌ ناحیه‌ی زابی سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك، دووه‌م به‌رپرسی ئافره‌تی دیوانی حوسبه‌ی رێكخراوی داعش ده‌ستگیربكه‌ن و راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button