جیهانکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی بانگێشتی سەڵتەنەی عومان کرا

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی کانوونی دووەمی 2023 لەگەڵ سەعید بن محەمەد ئەلسەقری وەزیری ئابووری سەڵتەنەی عومان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و سەعید بن محەمەد ئەلسەقری لە داڤۆس بەڕێوەچوو، کە تێیدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وسەڵتەنەی عومان تاووتوێ کرا، بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی کە بەم دواییانە هەناری کوردستان وەک یەکەم بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستان، گەیشتە بازاڕەکانی سەڵتەنەی عومان.

ئاماژە بەوەشدرا، کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی سەڵتەنەی عومان کرا.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button