ئەمشەو لە ترسی جوڵەکانی لاهور، شێخ جەنگی بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ محمود سەنگاوی ئەنجامداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا مەگەزین، ماوەیەکە لاهور شێخ جەنگی و براکانی دەستییان بە جوڵە کردۆتەوە و چەند دەرکەوتنێکی جیاوازیان هەبووە.
میدیا مەگەزین زانیویەتی، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو لاهور شێخ جەنگی جوڵەی کاریگەری هەبووە و ئەمەش وایکردووە کەوا بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەست بە نائارامیی بکەن و ترسییان لێ بنیشێت.
بۆیە بافڵ تاڵەبانی بەپەلە لەگەڵ محمود سەنگاوی کۆبۆتەوە و وەك سەرکردەیەکی سەربازیی کاریگەر لە سنووری گەرمیان، بۆ ئەوەی هێزەکانی یەکێتی لە سنووری گەرمەسێر کۆبکاتەوە و سەرپەرشتییان بکات، هەروەها وابڕیارە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی تری سەربازیی لە ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەت ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی زۆنی سەوز کۆببێتەوە لە دژی هەر جوڵەیەکی لاهور شێخ جەنگی.