تۆبیاس لیندنه‌ر، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، شاندی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
بڕیاره لیندنه‌ر، ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، سبه‌ی شاندی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تی تۆبیاس لیندنه‌ر، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box