کوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی لەگەڵ کونسوڵی کوەیت کۆبووەوە

دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

ڕۆژی یەکشەممە29ی کانوونی دووەمی 2013 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عوسمان داود ئەلداود کونسوڵی کوەیت لە شاری هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی کوەیت لە هەولێر سڵاوی ئەمیر و گەل و حکوومەتی کوەیتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و وێڕای جەختکردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندیی هەردوولا، ستایشی ئارامی و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانی کرد و بە نموونەیی وەسف کرد.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کوەیتی بە مێژوویی و قووڵ لەقەڵەمدا و ڕاشیگەیاند گەلی کوردستان و گەلی کوەیت هەست بەو ئازار و سەختیانە دەکەن کە لە ئەنجامی بیری شۆڤینیەت بەسەر هەردوو گەلدا سەپێندرا.

ئەوەشی دووپاتکردەوە کە لەپێناو برایەتی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا پێویستە هزری شۆڤینی و داگیرکاری و خۆسەپاندن لە ناوچەکەماندا کۆتایی بێت.

بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button