کوردستانگرنگ

سەڵاحەدین دەمیرتاش: گەر پشتگیری ئەردۆغان بکەم ئەوە ئازاد دەکرێم

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پشتگیری له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا بكات، سبه‌ی ئازاد ده‌كرێت و له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا مێوانداری ده‌كرێت.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری (تی 24)ـی توركی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پشتگیری له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئه‌وا رۆژی دواتر له‌ زیندان ئازاد ده‌كرێت.

ده‌میرتاش به‌ دووری نازانێت، دوای ئازادكردنی به‌ هێلیكۆپته‌ر ره‌وانه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت و له‌وێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی توركیاوه‌ مێوانداری بكرێت.

رۆژی سێشه‌ممه‌ (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، خۆکاندیدیکردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری نایاساییه‌ و سکاڵای یاسایی لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە دژی تۆماردەکات.

ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “ئەردۆغان خاوەنی بڕوانامەی زانکۆیی نییە، ئه‌گه‌ر هه‌شیبێت ناتوانێت بۆ سێیەم جار خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا کاندید بکات”.

سه‌باره‌ت به‌ قبوڵكردنی كاندیدبوونی ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاوه‌، ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هیچ له‌و راستییه‌ ناگۆرێت كه‌ ئه‌ردۆغان نابێته‌ كاندیدێكی یاسایی و شه‌رعی، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانیش ده‌بنه‌ هاوبه‌ش له‌و تاوانه‌ یاساییه‌.

هه‌روه‌ها له‌ تویته‌كه‌یدا، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش كه‌ ئێستا له‌ زیندانه‌، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، سكاڵای یاسایی له‌ ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌ دژی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان تۆمارده‌كات.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button