جیهانگرنگ

تاڵیبان سەری بوکەڵەکان لێ دەکاتەوە

چەکدارانی تاڵیبان لە ئەفغانسان سەری ئەو بووکەڵانە دەبڕن، کە لە بەردەم دوکانەکان بۆ نمایشکردنی جل و بەرگ دانراون و بەشێکشیان بە پەڕۆ دادەپۆشن.

لە مانگی ئابی 2021 کە تاڵیبان ئەفغانستانی گرتەوە دەست، تائێستا چەند بڕیارێکیان دژی چوونە دەرەوە و جل و بەرگی ژنان دەرکردووە، بە گوتەی رێکخراوەکانی بواری ژنان، مافی ژنان لەو وڵاتە بە بەردەوامی پێشێل دەکرێت.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا تاڵیبان هەوڵیداوە ژنان لەناو کۆمەڵگە پەراوێز بخرێن و  مافی کارکردن و خۆێندنیان لێ زەوت بکرێت، لە ئێستاشدا دوایین هەنگاوەکانی بۆ لابردن یاخود سەربڕینی بووکەڵەکانە.

بەپێی لێکدانەوەی تاڵیبان بۆ شەریعەتی ئیسلام، پەیکەر و تابلۆ لە شێوەی مرۆڤ قەدەغەیە و بە تاوانی دەزانن.

ئاژانسێکی هەواڵی ئاژانسی خەبەری باختەر بڵاویکردووەتەوە، تاڵیبان فرۆشگەکانی جلوبەرگیان ناچارکردووە “سەری بووکەڵەی مێینە لاببەن”.

دەسەڵاتدارانی تاڵیبان رایانگەیاندووە “سەیرکردنی سەری ئەم بووکەڵانە بە تاوان هەژمار دەکرێت”.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button