بەڕێوه‌بەری گواستنه‌وه و گەیاندنی کارەبای دهۆک رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوه، 72 گوند له‌سنووره‌كه بێ کارەبا ماونه‌ته‌وه.
ئەندازیار نامیق عەلی بەرێوبەری گەیاندن و گواستنەوەی کارەبای دهۆک، بە کوردستان 24ـی راگه‌یاند، وێڕای هه‌بوونی به‌فرێكی زۆر كه بووه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌می تیمه‌كان، له هەوڵەکانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئەوەی دووباره کارەبا بۆ ئه‌و گوندانه بگەڕێته‌وه.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هه‌رێمی كوردستان، ئەو شەپۆلەی بەفر و باران كه هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆش کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box