رۆژانامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراو و بریندارانی سەربازە رووسیەکان لە ئۆکرانیا گەیشتووەتە 200 هەزار سەرباز.
رۆژنامەوی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی لەسەر زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئەمەریکی و ئەوروپییەوە بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ ئامادەکاری مۆسکۆ بۆ ناردنی سەربازی زیاتر بۆ بەرەکانی جەنگ ژمارەی زیانە مرۆییەکانی سوپای رووسیا زیاتر ببێت.
تا ئێستا بەرپرسانی رووسیا بهشێوهیهكی فهرمی وەڵامی راپۆرتەکەی وۆڵستریت جۆرناڵیان نەداوەتەوە.
ئهمه له كاتێكدایه لهماوهی چهند رۆژی رابردوودا، فەرماندەی سوپای نەرویج ئاماژەی بەوەدابوو، تا ئێستا 180 هەزار سەربازی رووسیا لەئۆکرانیا کوژراون یاخود برینداربوون.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box