ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی ناسراو بە وەفا بڵاویکردەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی سنووری تورکیا و سووریاوە، 50 هاووڵاتی فەڵەستینی لەو دوو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه بڵاویشیکردەوە، ئەو فەڵەستینیانەی لە تورکیا و سوریا گیانیانلەدەستداوە، زۆرینەی پەنابەربوون و ژمارەیەکیشیان بەخێزانەوە گیانیانلەدەستداوە.
باسی لەوەشکردووە، زۆرترین فەڵەستینی لە سووریا لەهەریەکە لەپارێزگاکانی ئیدلب، حەلەب و جەبلە، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌شیان لەپارێزگاکانی مەڕەش و دیلۆک له توركیا، گیانیانلەدەستداوە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.
میدیا مەگەزین