جیهانگرنگهەواڵ

زانا هۆڵەندێکە پێشبینی بومەلەرزەی تر دەکات

ئەو پیاوە بە ڕەگەز هۆڵندییەی کە پێشبینی بومەلەرزەی لە ناوچەکانی تورکیا و سوریا و عێراق و تەنانەت ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان کردبوو، دووبارە پێشبینی تر دەکات.

لە پێشبینی ئەمجارەدا باس لەوە دەکات کە هەردوو وڵاتی مسڕ و لوبنان ئەگەریی هەیە بومەلەرزە تێدا ڕوبدات بەڵام لە ڕوی کاتەوە بە دیاریکراوی نەزانراوە کە چی کاتێک ڕودەدات ئەگەری هەیە دە ساڵی تر یان پێنج ڕوژی دیکە ڕوبدات، هۆکاری ئەمەش گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە هەرکات بومەلەرزە ڕویدابێت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات ئەوە بە دوایدا لەو دوو وڵاتەش ڕویداوە.

لە درێژەی پێشبینێکەیدا باسی لەوە کرد ناوچەکانی ژاپۆن و مەکسیک و ئالاکسا و فلیپینش ئەگەری هەیە بومەلەرزە تێداڕوبدات تەنانەت کەنداوی کالیفۆرنیاش.

هەروەها باسی لەوە کرد ١٠ و ١٢ مانگی شوبات کە ئەمرڕۆ و دووی ڕۆژی تر دەکات ئەگەری هەیە ئەو ناوچانەی کە ئاماژەمان پێ کردووە بومەلەرزە تێداڕوبدات گەریش ئەو کات ڕوینەدا ئەوە لە ڕۆژانی داهاتوو ڕودەدەن، ئەمە سەڕەڕایی ئەوەی ئێرانشی وەکو ناوچەیەکی هەستیار باس کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەری ڕودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز لەوێش هەیە.

هەڵبەت لە ڕوی هێزی بومەلەرزەشەوە زانا هۆڵەندێکە پێشبینی دەکات کە ٣ بۆ ٥ کۆتا ڕێختەریش ٦.٤٧ بێت هەر بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی ئەو شوێنانە دەکات ئاگەداری خۆیان بن و سەلامەت بمێننەوە.

میدیا مەگەزین  

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button