گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه ئه‌و ته‌نه فڕیوه‌ی له ئاسمانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دادا خستوویانه‌ته خواره‌وه، هی بوونه‌ره‌وه ئاسمانییه‌كان بێت.
رۆژی دووشه‌ممه (13ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، كێرین جێن به‌یبر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی ته‌نێكی فڕیو له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له ئاسمانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به‌دی نه‌كردووه، كه ئه‌و ته‌نه فڕیوه هی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان بێت و “دڵنیای ده‌كه‌مه‌وه تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونی بوونه‌وه‌ری ئاسمان و شارستانیه‌ت له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی دیكه نییه”.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ده‌مه‌وێت هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو لایه‌ك دڵنیابكه‌مه‌وه شتێك به‌ناوی بوونه‌وه‌ری ئاسمانییه‌وه نییه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، دوورن له راستییه‌وه”.
دوێنێ دووشه‌ممه، لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەوانان سەبارەت بەو تەنەی 12 ی ئەم مانگە پێنتاگۆن لە سنووری کەنەدا خستیانە خوارە، جەنەراڵ ڤان دیر هیرک، فەرماندەی فەرماندەیی باکووری هێزەکانی ئەمەریکا راشیگەیاند، لێکۆڵینەوە لە پاشماوەی تەنە نەناسراوەکە جێدەهێڵن بۆ یەکەکانی هەواڵگری و هەموو ئەگەرێکیش پێشبینی کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا روون نییە ئەو تەنەی خستیانە خوارەوە چۆن لە ئاسماندا ماوەتەوە و رەنگە لەدەرەوەیی زەوی هاتبێت.
ئاسمانی ئەمەریکا دوو هەفتەی جیاوازی بەخۆیەوە بینیووە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا، دوای ئاشکرابوونی باڵۆنێکی هەواڵگری چینی لە ئاسمانی ئەمەریکادا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ چین بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
رۆژی 4ـی شوباتی 2023، میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا باڵۆنە سیخورییەکەی چینی لە کەناراوەکانی کارۆلینای باشوور خستەخوارەوە.
میدیا مەگەزین