جیهانگرنگ

تورکیا.. دوای 296 کاتژمێر 3 کەسی دیکە لە باڵەخانەیەکی رووخاودا رزگار کران

دوای 296 کاتژمێر لە بوومەلەرزەکانی تورکیی، 3 کەسی ڕزگار کران کە لە باڵەخانەیەکی ڕووخاو دابوون.
ئەمڕۆ شەممە 2023/2/18 سێ کەسی دیکە کە منداڵێکیان لەگەڵ بوو، لەنێو داروپەردووەکانی پارێزگای هاتای باشووری تورکیا ڕزگارکران، ئەمەش دوای زیاتر لە 296 کاتژمێر لە یەکەم بوومەلەرزە کە ناوچەکەی گرتەوە.

تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری ڕزگاربووانیان لە پاشماوەی بینایەکی داڕماو لە عەنتاب دەرهێنا، ئەمەش لە ڕزگارکردنی موعجیزەئامێزێکی دیکەیە لە 12هەمین ڕۆژیدا دوای بوومەلەرزە 7.7 و 7.6 پلە لە 6ی شوبات.

بومەلەرزەکان ڕووبەرێکی فراوانی لە سەرانسەری ١١ پارێزگا لە تورکیا گرتەوە کە زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس تێیدا نیشتەجێن. تا ئێستا لە تورکیە زیاتر لە ٣٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزار کەسیش بریندار بوون.

هەروەها لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش هەستیان پێکراوە، لەنێویاندا سوریا، کە لانیکەم سێ هەزار و ٦٨٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٤ هەزار و ٧٤٩ کەسیش برینداربوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button