کوردستانگرنگ

زانا هۆڵه‌ندییه‌كه‌: خۆتان بۆ بوومه‌له‌رزه‌ كاولكاره‌كه‌‌ ئاماده‌ بكه‌ن

زانا هۆڵه‌ندییه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشدارییه‌كی نوێ گه‌ڕایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێت به‌مزووانه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و كاولكه‌ر له‌ جیهاندا ڕوو بدات.

فڕانك هۆگه‌ربیتس كه‌ پێشتر پێشبینی ڕوودانی چه‌ندان بوومه‌له‌رزه‌ی تری كردبوو، ئه‌مجاره‌ له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پێشبینییه‌ فه‌له‌كییه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ساره‌یه‌ك‌ له‌یه‌كه‌وه،‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌ سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز و كاولكه‌ر ڕوو بدات.

ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی به‌هێز هه‌یه‌ كه‌ له‌ رۆژانی 3 و 4 یاخود 6 و 7ی مانگی داهاتوو كاره‌ساته‌ گه‌وره‌كه‌ و بوومه‌له‌رزه‌‌ وێرانكه‌ره‌كه‌ روو بدات. به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌كردووه‌.

فڕانك هۆگه‌ربیتس هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌روه‌ها پێشبینی كردبوو كه‌ له‌ رۆژانی 25 و 26ی ئه‌م مانگه‌دا دۆخی بوومه‌له‌رزه‌ چالاك ‌بێت و له‌ هه‌ندێ شوێن زه‌ویله‌رزه‌ ڕوو بدات.

هۆشداریشی دابوو كه‌ كاره‌ساته‌ گه‌وره‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو روو ده‌دات كه‌ دۆخێكی كاولكار بۆ جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كات.

هۆگه‌ربیتس پێشتریش هه‌روه‌ها پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی تری كردبوو به‌تایبه‌تیش بوومه‌له‌رزه‌ گه‌وره‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ له‌ پارێزگای مه‌ڕه‌ش له‌ باشووری توركیا.

جگه‌ له‌وه‌ هه‌ر له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا پێشبینی كردبوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له‌ تاجیكستان ڕوو بدات، به‌هه‌مانشێوه‌ پێشبینییه‌كه‌ی ڕاست ده‌رچوو و بووله‌رزه‌كه‌ له‌ سنووره‌كانی تاجیكستان و چین ڕووی دا كه‌ پله‌كه‌ی 7.2 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button