
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ نمەباران دەربارێت.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتی ئێوارەدا لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ
ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و لە هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری کەمێک باران بارین هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 24 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک: 23 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 21 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى
ئێن ئارتی
Facebook Comments Box