کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی: ویستوومە گەنجەکانمان پشت بە خۆیان ببەستن

دەقی وتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:

دەستخۆشیتان لێ دەکەم و سوپاستان دەكەم، هیوادارم هەمیشە هەر دڵخۆش و سەركەوتوو بن و هەمووتان تەمەن درێژ بن و بە هەموو ئاواتەكانتان بگەن.

ئەمجارەش بەشداریم كرد لە تێدئێکس لەگەڵ كۆمەڵێك گەنج، كە هەندێك لەو كارانەی كردوویانە، پێشكەشیان كردووە، خەڵكێكی یەكجار زیاتریش لەم هۆڵە و بیستم لە هۆڵەكانی تریش بەشداری ئەم ئیڤێنتەن، ئەمە ئەو خاڵە نیشان دەدات كە ڕوحیەتی داهێنان و دروستكردن لای گەنجەكانی ئێمە چەندە كە ئەمە ئاواتێكی چەند ساڵەی ئێمە بووە.

من هەمیشە ویستوومە گەنجەكانی ئێمە خۆیان پشت بە خۆیان و تواناكانی خۆیان ببەستن، هەلی كار بۆ خۆیان و خەڵكی تر دروست بكەن. ئەوەی ئێمەش پێمان بكرێ وەكو حكومەت هاوكار و پاڵپشتیان بین.

من دیسان دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هیوادارم ساڵ بە ساڵ ئێوە سەركەوتوو تر بن و ئیڤێنتی باشتر بكەن و بە هەموو ئاواتەكانتان بگەن.

جارێكی تر زۆر دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هەرچەندە بە بیرتان هێنامەوە كە ساڵێكی تریش هاتۆتە سەر تەمەنمان و گەورەتر بووین، بەڵام هیوادارم هەمووتان تەمەن درێژ بن و زۆر زۆر سوپاستان دەكەم

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button