بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٩ پلە دوورگەکانی کرمادج لە نیوزلەندا ڕوویدا.
بە پێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٩ پلە لە ناوچەی دوورگەکانی کرمادج لە نیوزلەندای هەژاندووە.
یو ئێس جی ئێس ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٥٢ کم (٩٤ میل) بووە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاستی ئەوروپی پێشتر گەورەییەکەی بە 6.6 و قووڵاییەکەی بە 183 کم خەمڵاندووە.
سیستەمی ئاگادارکردنەوەی تسونامی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای بوومەلەرزەکە هیچ هۆشدارییەکی تسونامی دەرنەچووە.
Facebook Comments Box