کوردستانگرنگ

لاهور جەنگی هێزێکی زۆر دەجوڵێنێت

ئەمڕۆ شەممە 2023/3/4 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بەهێزێکی زۆرەوە چووەتە بازگەی ئاسایشی دوکان – سلێمانی.

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، پاش گەڕانەوەی ئاراس جەنگی بۆ ناو سلێمانی لە بازگەی دوکان – سلێمانی راگیراوە و رێگەی پێ نەدراوە بێتە ناو سلێمانی.

سەرچاوەکە وتیشی، دوای ئاگادارکردنەوەی لاهور جەنگی بە هێزێکی زۆرەوە چووەتە بازگەکە و پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی یەکێتی کردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەکە لاهور جەنگی، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا هۆشداری تووندی داوە کە هەر رووداوێکی لەوشێوەیە لەمەودوا رووبدات دەبێت “تەحەمولی کاردانەوەکانیشی بکەن،”

هێشتا دیار نییە بۆچی رێگری لە ئاراس شێخ جەنگی کراوە، بەڵام پاش رۆیشتنی لاهور شێخ جەنگی دۆخەکە هێور بووەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button