جیهانگرنگ

ئەنجلینا جولی ھەوادارەکانی تووشی شۆک دەکات

ئەنجلینا جولی ئەکتەر و دەرهێنەری دیاری هۆلیوود بە ھەواڵێک هەوادارەکانی تووشی شۆک دەکات.

ئەنجلینا لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بە قۆناغێکی سەختی دەروونیدا تێپەڕی بوو، توشی خەمۆکی و نیگەرانییەکی زۆر بووە و ئەمەش وایلێکردووە لە بیر لە خۆکوشتن بکاتەوە.

ئەنجلینا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندبوو، لە ململانێدایە لەگەڵ چاکبوونەوە گرفتە دەروونییەکانی، وتبووی “ژیانێکی زۆر خۆش ژیابووم، بەڵام بەهۆی شۆکێکەوە بەدەست گرفتی دەروونییەوە دەمناڵاند”.

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی لۆدی بەریتانی، ئەنجلینا جولی پیاوێکی بەکرێ گرتبوو، تاکو پێش ئەوەی کۆتایی بەژیقنی خۆی بھێنێت، ئەو بکوژە کۆتایی بە ژیانی ئەنجلینا بهێنێت، ئەمە لە کاتێکدا داهاتی ئەو خانمە ئەکتەرە لە ١٢٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕ دەکات.

لە تویتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە: “ئەنجلینا بکوژێکی شارەزای بەکرێگرتبوو، پێی وابووە کوشتنی لەلایەن کەسێکەوە بۆ خانەوادەکەی ئاسانتر قبوڵدەکرا وەک لەوەی خۆی خۆی بکوژێت، بەڵام بکوژەکە داوای لێکردبوو بۆ ماوەی دوو مانگ چاوەڕێی بکات تا کارەکە ئەنجام بدات”.

ئەنجلینا جولی پێشتر رایگەیاندبوو کە “ئەگەر خۆم بکوشتایە بۆ خانەوادەکەم ئاسان نەبوو، خۆیان بە تاوانبار دەزانی و لۆمەی خۆیان دەکرد، بەڵام رەنگە ئاسانتر بوایە ئەگەر کەسێک منی بکوشتایە وەک لەوەی خۆم خۆم بکوژم”.

سەبارەت بە بیرۆکەکە ئەنجلینا وتوویەتی “ئەو کەسەی بۆ کوشتنم بە کرێم گرتبوو کەسێکی بەڕێز بووە و لێی پرسیووم دەتوانیت بۆ دوو مانگ چاوەڕێم بکەیت تاکو بە باشی بیری لێبکەمەوە، دواتر لەو ماوەیەدا ژیانم گۆڕا”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button