
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلسی قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد کە ئاڵۆزییان دروستکردبوو.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2023/3/6 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌قه‌زای قه‌ره‌داغ شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبوو، كه بووه هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی، دەستبەجێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانیان شەڕەکە کۆنترۆڵ بکەن، دواتر لیكۆڵینهوهو به‌دواداچونه‌كانیان دەستپێکرد بۆدۆزینهوهو ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كهبووبوونه هۆی دروستبونی شه‌ڕو ئاڵۆزی نێوان ئەو دوو بنه‌ماڵه‌یە.
سه‌ره‌نجام توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه 21 تۆمه‌تبار لەهەردوو لا ده‌ستگیربكه‌ن له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌و دەستیشبگیرێت بەسەر سێ ئۆتومبێلدا کەبەتۆمەتباران بووە.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه”له‌كاتی شه‌ڕو ئاڵۆزیهکەدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برینداربوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كران”.
”له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 405-31 ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه”.