
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومهتی ههرێمی کوردستان رایگەیاند: پشووەکانی ئادار و نەورۆز لە 11ی ئهم مانگه دهستپێدهكات و له 24ی ئاداری 2023، كۆتایی دێت و دواتر دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
وەزیری پەروەردە وتیشی: “لە 29ی نیسانی 2023، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغەکانی ناکۆتا دەستپێدەکات، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ و 12 لە 1ی نیسان دەستپێدەکات، هەروەها قوتابخانەکانی تورکمانی و سریانی دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرەکان بەپێی یاد و بۆنەکانی خۆیان بیگونجێنن”.
Facebook Comments Box