
ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو دەکاتەوە كه ده‌گوترێ به‌مزووانه له عێراق بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز و كاولكه‌ر ڕوو ده‌ده‌ن.
عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه له به‌شێك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییەکان وا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه شاری به‌سڕه له‌سه‌ر هێڵی چالاكی بوومه‌له‌رزه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ند زانایه‌كی عێراقی وایان بڵاو کردەوە، كه پێشبینی ده‌كرێ به‌مزووانه بوومه‌له‌رزه ڕوو بدات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاووڵاتییان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕاشیگه‌یاند، ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و داواش له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین خۆیان له‌مجۆره هه‌واڵانه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوور بگرن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند؛ تا ئێستا هیچ پێشبینییه‌ك بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه له جیهاندا بوونی نییه، بێگومان پاش بوومه‌له‌رزه‌كان تا ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وامیان ده‌بێت، بۆ نموونه له دوای بوومه‌له‌زه‌كه‌ی رۆژی 6ی مانگی ڕابردوو، تا ئێستا 7 هه‌زار پاش بوومه‌له‌رزه تر له توركیا تۆمار كراون.