
بڕی خستنەڕوی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن بانکی ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە 223 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە کە زیاتر 100 ملیۆن دۆلارى بەشێوەى کاشە.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/8 بڕی 223 ملیۆن 406 هەزار و 794 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 100 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 123 ملیۆن و 306 هەزار و 794 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.
Facebook Comments Box