
بەهۆی ڕووداوێکى سەختى هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمرۆ چوارشەممە لەسەر رێگاى دەربەندیخان- سلێمانى، رووداوێکى هاتوچۆ ڕوویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک بەهۆى خێرایی زۆەوە کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات و خۆى بە راگرى رێگاکەدا دەکێشێت.
بەپێى زانیارییەکان، لە ڕووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکى دیکەش برینداربووە.
Facebook Comments Box